ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یەكێكە لەو یاریزانانەی چەند نەشتەرگەرییەكی جوانكاری ئەنجامداوە.
بەپێی چەند وێنەیەك كە لە ماڵپەڕە جیهانی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، گۆڕانكارییەكی زۆری بەسەر شێوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆدا هاتووە بەراورد بەو سەرەتاكانی یاریكردنی لەگەڵ یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی.
بەپێی لێدوانی پسپۆڕانی جوانكاری ئەوەی لە ڕوخساری ڕۆناڵدۆدا بەدی دەكرێت ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكارییە بۆ ددانەكانی و هەروەها گرنگیدانێكی زۆر بە پێستی تا بەشێوەیەكی جوانتر دەریبخات، ئەمە جگە لەوەی ماسۆلكەكانی لەشی بەشێوەیەكی بەهێزتر دەردەكەوێت بەراورد بە وێنە كۆنەكانی.