مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسی ئەندامانی سەرکردایەتی هاوبەش یەکلایی دەکاتەوە

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسی دیاریکردنی ئەندامانی سەرکردایەتی هاوبەش لەگەڵ گۆڕان یەکلایی دەکاتەوە، لە کاتێکدا هەندێک زانیاری رۆژنامەوانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کێشە لەسەر دەستنیشانکردنی د. بەرهەم ساڵح هەیە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک لە سلێمانی کۆدەبێتەوەو لە نێو ئەو پرسانە، دەستنیشانکردنی ئەندامانی سەکردایەتی هاوبەش لەگەڵ گۆڕان، هاوکات پرسی کۆبوونەوەی یەکێتی لەگەڵ  پارتی بابەتێکی تر کۆبوونەوەکە دەبێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سپی کەوتووە باڵی دەستڕۆشتووی ناو یەکێتی و بەتایبەتی چواردەوری هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد تێبینیان لەسەر دانانی د. بەرهەم ساڵح لەنێو ئەو سەرکردایەتیە هاوبەشەدا هەیە.

سپی زانیویەتی ئەگەر لیژنەکە لەلایەن هەریەک لە یەکێتی و گۆڕانەوە سەرو سێ ئەندام دابنرێت، ئەوا لەناو یەکێتیدا هەریەک لە کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم دادەنرێت، سەرباری ناڕەزایەتی باڵی دەسترۆشتووی یەکێتی لەسەر ناوی ئەو بەرپرسەی یەکێتی.
رۆژی ٥/١٧ رێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان ئەنجامدراو جگە لە پارتی کە ناڕەزاییە بەرامبەر ئەو رێککەوتنە، لایەنە سیاسییەکانی تری کوردستان پێشوازیان لێکرا.   



AM:10:21:07/06/2016