وێنە...ئەستێرەیەكی عەرەبی بەهۆی كوشتنی هاوسەرەكەی لەسێدارە دەدرێت

دادگای پێداهەڵچونەوەی ئیمارات بڕیارەی لەسێدارەدانی خانمە هونەرمەندێك پەسەند دەكات.

دادگای پێداهەڵچونەوەی شاری عەینس ئیماراتی بڕیاری لەسێدارەدانی خانمە هونەرمەندی عومانی بەدریە محەمەد بلوشی پەسەند دەكات كە بە بدور العین ناسراوە و تۆنبارە بە كوشتنی هاوسەرەكەی.

بەپێی زانیارییەكان بدور ماوەیەك پێش ئێستا هەستاوە بە كوشتنی هونەرمەندی ئیماراتی ئەحمەد حسێن سالاری كە هاوسەری پێشووی بووە پێنج منداڵی لێی هەبووە.

ئەو خانمە هونەرمەندە دوای ئەوەی لە هاوسەرەكەی جیابۆتەوە مافی بەخێوكردنی منداڵەكانی بەركەوتووە، بەڵام دواتر شووی بە كەسێكی دیكە كردۆتەوە، هاوسەری پێشوشی جارێكی دیكە لەڕێی دادگاوە داوای بەخێوكردنی منداڵەكانی كردۆتەوە  چونكە بەپێی یاسایی ئیمارات گەر خانمێك ژیانی هاوسەرگیری پێكبهێنێت ئەوا هاوسەری پێشووی دەتوانێت منداڵەكانی وەربگرێتەوە.

بەدریە محەمەد بلوشی بە یارمەتی هاوسەری دووەمی هەستاوە بە كوشتنی سالاری، دوار دەستگیركردنیشیان دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەركردوون.



PM:03:12:11/06/2016