وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند" جوڵانی دۆسیه‌ی دادگایی کردنی نه‌وشیروان مسته‌فا مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی یه".
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری شۆرش حاجی وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی" پارتی دیموکراتی کوردستان نایه‌وێت دادگاکانی کوردستان سه‌ربه‌خۆ و پیشه‌یی و چاونه‌ترس بن".
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه ئه‌و دۆسیه‌یه دروستکراوه‌و دووره له‌راستیه‌وه.
شۆڕش حاجی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد به‌پێی ئه‌و ناوه‌رۆکی ئه‌و دۆسیه‌یه، مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ساڵی 2014 ه، و ده‌ڵێت" به‌ڵام دوای ئه‌وه چه‌ندین کۆبوونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولادا کراوه بۆ باس له‌و پرسه نه‌کراوه، ئه‌م پرسه 23 ی ئایاری ئه‌مساڵ جووڵینراوه‌و 29 ئایار دراوه به دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش و، ئاگادارکردنه‌وه‌که‌ش دراوه به پاسه‌وانێکی باره‌گایه‌کی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌ولێر".
وته‌بێژه‌که‌ی گۆڕان ده‌ڵێت" له بڕوابوونمانه‌وه به دادگا له رێگای بریکارمانه‌وه داوای گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌که‌مان کرد‌و تانه‌شمان له ده‌ستیگرکردنه‌که داوه، به‌ڵام دادگا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌داو ئێستا سه‌رله‌نوێ ئه‌و داوایه‌مان له دادگای تێهڵچوونه‌وه کردووه".
له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا حاجی وتیشی " تۆماری ده‌نگی له‌هیچ دادگایه‌کی عێراق و هه‌رێم قورسایی یاسایی نییه".
ئه‌و سووربوونی خۆی دووپاتکرده‌وه له‌سه‌ر قسه‌ی رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که پێویسته ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته هۆکاری ئه‌م قه‌یرانه‌ی سیاسی و ئابوور‌یه له‌هه‌رێمدا هه‌یه دادگایی بکرێن.
شۆرش حاجی وتی" ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانییه‌و دۆسیه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌دوای رێککه‌وتنی گۆڕان و یه‌کێتی جووڵێنراوه".