نەوریج دوا بڕیاری خۆی لەسەر مەلا کرێکار دەدات
" ئەوەی پێی ناخۆشە هەبم باکیلۆیەک هی خۆی بخوات"

دوا دانیشتنی دادگایییكردنی مەلا كرێكار لە وڵاتی نەرویج لەسەر كەیسی رادەستكردن، یان نەكردنی بە دادگای ئیتاڵیا بەرێوەچوو، بڕیاریشە پێش كۆتایی هاتنی ئەم مانگە ئەو دادگایە بڕیاری خۆی لەسەر رادەستكردنی ناوبر یان نەکردنی بۆ ئیتالیا بدات .

مەلا كرێكار لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەنووسینێکدا بڵاوی كردۆتەوە" ئەمرۆ دەی رەمەزانی ١٤٣٧ بەرامبەر ١٥حوزەیرانی 2016 كۆتایی بە رۆژانی دادگایی كردنی مامۆستا كرێكار هات، لە ئۆسلۆی پایتەختی ووڵاتی نەرویج، بۆ ساغكردنەوەی ئەو تۆمەتباركردنەی كە دادگایەكی ئیتالیایی ئاڕاستەی كردبوو" .

کرێکار ئەو تۆمەتانە ئاشکرا دەکات کە ئاراستەی کراوەو دەڵێت "لە زیندانەكەی لە شاری كۆنگس ڤینگەری نەرویجیەوە بە رێگای سكایپ و ناردنی كەسێكی كورد ـكە چووبووە مواجەیـ سێڵێكی رێكخستنی بۆ كاری تیرۆریستی دامەزراندووەو ئاڕاستەی كردوون كە دپلۆماتی ئەوروپایی بفڕێنن و بە بارمتە بیگرن تا لەگەڵ ئازادكردنی مامۆستادا ئاڵوگۆڕیان پێ بكرێت". 

هەروەها گەنجی كورد لە ئەوروپاوە بنێرن بۆ سوریا بە ئومێدی مەشق و راهێنانیان لەسەر كاری تیرۆریستی! داوەری گشتی و موخابەراتی نەرویجی پێیان وایە دادگاكەی ئیتالیا لەسەر هەقە كە داوای ناردنی مامۆستا دەكات بۆ دادگایی كردنی لە ئیتالیا.

مەلا کرێکار پێیوایە ئەمە گەمەیەكی تری موخابەرات و هەندێك سیاسەتبازی نەرویجە كە دوای شكست هێنانیان لە سیوهەشت تۆمەتباركردنی پێشوودا، هەر سوورن لەسەر هەڵبەستنی درۆو دەلەسەی تر، "منیش لەسەر دیندارێتی خۆم ـ وەكو كە بووم ـ پشوودرێژانە هەر بەردەوامم.. كێ پێی ناخۆشە كە هەبم با كیلۆیەك خوێ بخوات" .

داوەر بڕیاری دا كە پێش كۆتایی هاتنی ئەم مانگە بڕیاری خۆی لەسەر هەقێتی یان ناهەقی رادەستكردنی مامۆستا بۆ ئیتالیا دەدات .
م. كانی



AM:02:05:17/06/2016