وێنەیەکی سەرنجراکێشی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا

میدیاکانی رووسیاو کوردستان وێنەی کۆبوونەوەیەکی وەفدی حکومەتی هەرێمیان لەگەڵ بەرپرسانی رووسیادا بلآوکردۆتەوە کەلای چاودێران زۆر جێگای سەرنجە.

لەو وێنەیەدا ئەوەی بەدیدەکرێت، وەفدەکەی رووسیا کاغەز و دەفتەری تێبینیان لەژێر دەستدایە بۆ نووسینی تێبینی و زانیاری، بەلآم وەفدەکەی حکومەتی هەرێم، جگە لە نێچیرڤان بارزانی کەس هیچ کاغەزێکی لەژێر دەستدا نییە.

بەپێی بۆچوونی چاودێران، کەس تێناگات ئەو وەفدە حیزبییە، یان حکومیە، ئەگەر حکومییە وەک میدیاکانی پارتی و هەرێم ئاماژەی بۆ دەکەن، لەو حاڵەتەدا د. رۆژ نوری شاوەیش چ پلەیەکی حکومی هەیە، ئەگەر حیزبیشە د. نەجمەدین کەریم چی دەکات لە وەفدەدا.



AM:03:07:18/06/2016