دەمیرتاش بە 486 ساڵ زیندان مەحكوم دەكرێت

دادگاكانی توركیا دەیانەوێت 2 جار سزای هەتا هەتا بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی هەدەپەدا بسەپێنن و سزای 486 ساڵ زیندانی بەسەردا بسەپێنن.

وای ئەوەی  یاسای هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران لەتوركیا  پەسەندكرا، لەئێستادا هەوڵی دادگای كردنی پەرلەمانتاران دەستی پێكردووە. یەكەمین دۆسیەش دژی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی هەدەپە و چەند پەرلەمانتارێك ئاراستەی دادوەری ئەنقەرە كراوە.
بەپێی هەواڵێكی فورات نیوز، 510 سكاڵا و دۆسیە دژی پەرلەمانتارانی هەدەپە كراونەتەوە.ئەگەر پەرلەمانتارانی هەدەپە بچنە بەردەم دادوەر و ئیفادە بدەن، ئەوە ناچار دەبن هەموو كاتی خۆیان لە لە ئیفادەداندا بەسەر بەرن، كە  تەنیا دژی سەڵاحەدین دەمیرتاش 93 دۆسیە كراوەتەوە.

روون بووەتەوە كە دادگاكانی توركیا دەیانەوێت 2 جار حكوم بەسەر  هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاشدا بسەپێنن و سزای زیندانی هەتا هەتای بدەن كە بەپێی ئەو یاسای كە سزاكەی پێدەدرێت دەبێت دەمیرتاش 486 ساڵ زیندانی بكرێت.

بەڵام پەرلەمانتارانی هەدەپە بریاریانداوە ئیفادە نەدەن و نەچنە دادگاكان و لەسەر بەرخۆدانی خۆیان بەردەوام بن.



PM:03:09:18/06/2016