ئاسایشی سلێمانی: 5 تاوانبار بەهۆی مادە هۆشبەرەكان سزادران

بەپێی راگەیاندراوێكی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دادگای تاوانەكانی سلێمانی 5 كەسی بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزا داوە.

لە راگەیاندراوەكەی ئاسایشدا هاتووە: لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕكردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی كردن بەهەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەرەوە ، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەبەرواری‌ ( 8/2/2016 تا ڕۆژی 13/3/2016 ) لەناو شاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ، چوار كەس دەستگیربكەن ، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەكانیان و هەواڵەكردنیان بۆ دادگا ، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانیەوە لەڕۆژی (21/6/2016 )  سزادران  بەم شێوەیەی خوارەوە:

1-تاوانبار (ش،خ،ق) لەدایكبوی ساڵی (1994 ) كورد ڕەگەز نێر ، پیشەی كاسب ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ  ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
2-تاوانبار (ه،ف،ر) لەدایكبوی ساڵی (1976 ) كورد ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (1) ساڵ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
3-تاوانبار (ص،ب،ش) لەدایكبوی ساڵی (1977 ) كورد ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
4-تاوانبار (ز،ع،م) لەدایكبوی ساڵی (1974 ) كورد ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (8)مانگ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
5-تاوانبار (هـ،ف،م) لەدایكبوی ساڵی (1983 ) كورد ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (6)مانگ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .



PM:03:46:23/06/2016