تورکیا لە رۆژێکدا داوای لێبوردن لەروسیا دەکات‌و پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل چاک دەکات

تەیب ئۆردوغان کە کاتی خۆی خستنە خوارەوەی فرۆکەکەی رووسیای بە سەرکەوتنێکی گەورەی سەربازی و سیاسی ناوزەد کرد، ئەمڕۆ داوای لێبوردنی لە بۆتین کرد، هەر ئەمڕۆش پەیوەندیە خراپی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل چاککرد.

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراھیم کاڵن رایگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان نامەیەکی بۆ سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین ناردووە.

کاڵن راشیگەیاند کە ئەردۆغان لە نامەکەدا دڵگرانی خۆی بەرامبەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە رووسییەکە نیشانداوە و گوتوویەتی "دەمەوێ دووبارە ھاوخەمی خۆم بۆ خانەوادەی ئەو فڕۆکەوانانە دەردەبڕم کە گیانیان لەدەستداوە. سەرەخۆشی خۆم ئاراستەیان دەکەم".

لە لایەکی ترەوە هەر ئەمڕۆ یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگه‌یاند" دوێنێ له‌ئه‌نجامی دانوستانه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-ئیسرائیلدا گەیشتووینەتە رێككه‌وتنێك و به‌مجۆره‌ قۆناغی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ستی پێكردووە". 

سەبارەت بە دواکەوتنی رێککەوتنەکە بینالی یڵدرم سەبارەت بە وردەکارییەکانی نێو رێککەوتنەکەی تورکیا لەگەڵ ئیسرائی، سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: '' قەرەبووی خانەوادەی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە لە رووداوەکەی کەشتی ماڤی مەڕمەڕە گیانیان لەدەستدا و بڕی قەرەبووەکەش بریتییە لە ٢٠ ملیۆن دۆلار".

بینالی یڵدرم سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە رایگەیاند: ''ئەرک دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی ئیسرائیل و حکوومەتی تورکیاش. جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە بە باشترین شێوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە ناوچەکەدا، لە سوودی گەلی ئیسرائیل و گەلی تورکیایە. پێموایە لەمبارەیەوە هەوڵی پێویست دەدرێت''.

چاودێران پێیانوایە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی تورکیا و ئیسرائیل و تورکیا و روسیا ئەگەر خولقاندنی بارێکی نێگەتیڤی بۆ کوردانی رۆژئاواو باکور و باشوور هەیە. 



PM:09:52:27/06/2016