"بارزانی 8 تاوانباری حوكمدراوی ئازاد کرد"
پهرلهمانتارێکی پهرلهمانی کوردستان رایگهیاند "بارزانی سهرباری ئهوهی ماوهی بهسهرچووه، بهڵام 8 تاوانباری حوکمدراوی ئازاد کردووه".
د. شێركۆ حەمەدەمین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لە نوسینێكدا لەژێر ناوی "بارزانی هانی تاوان دەدات" دەنوسێت: مەسعود بارزانی، کە ویلایەتەکەی. لە ١٩ ئابی ٢٠١٥ تەواوبوەو بەنایاسای و خۆسەپاندن لەپۆستەکەیدا، ماوەتەوە، بەردەوامە، لەکارە نایاساییەکانی، بارزانی لە دوای ١٩ ئابەوە ١٠ دە لێبوردنی تایبەتی دەرکردوە و حوکمێکی ئیعدامیشی بۆ هەتاهەتایی گۆڕیوە".
لەنوسینەكەدا هاتووە "بارزانی بەفەرمانی هەرێمی ژمارە ١٠٦ لە ٢٣|٥|٢٠١٦ لێبوردنی تایبەتی، بۆ ٨ هەشت حوکمدراودەرکردوە".
بەوتەی ئەندام پەرلەمانەکەی کوردستان "ئەم کارە نایاساییانەی بارزانی، بەپێی بەدواداچون و زانیارییەکانی ئێمە، کە دەستمان کەوتوە، دەچنە خانەی هاندانی تاوان و جۆرێکیشن،لە کڕینی وەلائی حیزبی و پرۆسەی، بەپارتیکردن و بەکارهێنانی باڵاترین پۆستی هەرێم، بۆ بەرژەوەندی حیزبی،کە لەگەڵ بنەمای سەروەری یاسا و دەوڵەتداری و حوکمی دامەزراوەییدا. ناگونجێتت و ئەو جۆرە ئەقڵییەت و بەڕێوەبردنە ناتوانێت دەوڵەت دروست بکات و کوردستان بەرەو کەناری ئارامی و حوکمی یاسا و حکومەتی هاوڵاتی ببات، ئەو جۆرەکارو مەکرەمانە، ڕەفتارتاری دەسەڵاتە تاکەڕەوەکانە".
PM:01:41:03/07/2016