لەسەردەمی حوکمی سەدام حسێن، بەفەرمانی خۆی دەستدرێژی دەکرایە سەر فەرماندەی سەربازییەکانی سووپای عێراق.
کەناڵی ئەلجەزیرە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ حامد ئەلجەبوری وەزیری کاروباری سەرۆکایەتی کۆمار و کاروباری دەرەوەو رۆشنبیری و راگەیاندن لە هەردوو سەردەمی حوکمی ئەحمەد حەسەن بەکر و سەدام حسێندا، زانیاری زۆر گرنگ و سەرنجڕاکێش لەسەر هەڵسوکەوتی دڕندانەی سەدام لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان، ئاشکرا دەکات.
لەو چاوپێکەوتنەدا ئەلجەبوری دەڵێت" جارێکیان لە سەردەمی شەڕی عێراق – ئێراندا، سەدام گومانی لە فەرماندەیەکی سووپاکەی لە بەسرە کردووە، شەش حەوت کەسی دارو دەستە نزیکەکەی ناردۆتە ماڵی فەرماندەکەو دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەر ژنەکەی و وێنەیان گرتووە".
دواتر چوون فەرماندەکەیان لە بەسرەوە بانگکردۆتەوە بۆ بەغداو فلیمی دەستدرێژیە سێکسیەکەی سەر ژنەکەیان پێشانداوە، فەرماندە سەربازیەکە کە بەپلەی لیوا بووە، لەجێگەی خۆیدا دەکەوێتە سەرچۆک و تێکدەشكێت، سەدام پێیدەڵێت "ئەگەر جاسوسیمان بۆ نەکەیت بەسەر فەرماندە سەربازیەکانی ترەوە، بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەو فلیمە بڵاودەکەینەوەو رسوات دەکەین"، فەرماندە سەربازیەکەش ملکەچی داواکەی سەدام دەبێت و دواتر پلەکەی بەرزدەکەنەوە.
حامید ئەلجبوری دەڵێت" هەمووان لە ئابڕوبردنمان دەترساین، من تا ساڵی ١٩٨٤ کە رام کردە دەرەوەی وڵات، شەویش بەچەکەوە دەنوستم نەک رووبەرووی هەمان دەستدرێژی ببمەوە".