دوای تەقینەوە گەورەکەی گەڕەکی کەرادە لەبەغدا وەزارەتی داد ڤیدیۆی ٥ تاوانباری تیرۆری بڵاوکردەوە کە لەسێدارە دەدرێن.
وەزارەتی داد رایگەیاند" حوکمی لە سێدارەدانیان بەسەر ٥ تاوانباردا جێبەجێکردوەو ٣ هەزار تاوانباری تر جێبەجێکردنی حوکمەکەیان لەسەر پەسەندکردنی سەرۆک کۆماری عێراق وەستاوە".
لە بەیانێکدا وەزارەتەکە رایگەیاند" حوکمی لە سێدارەدان بەیانی ٧/٤ ئەنجامدراوە و لە دوو مانگی رابردووداو ٣٧ تاوانباری تریش لە سێدارەدراون".
وەزارەتی ناوبراو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هیچ دەستوەردانێک لە حوکمی لە سێدارەدانی ئەو تاوانبارانە قبوڵ ناکەن و خوێنی عێراقییەکان بە فیڕۆنادەن.
رۆژی دووشەممە دوای تەقینەوەکەی کەرادە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران بڕیاری دەرکرد بۆ وەزارەتی داد کە حوکمی لە سێدارەدان بەسەر ژمارەیەک تاوانباردا جێبەجێ بکەن.
تهقینهوهی شهوی ٧/٤ گهڕهکهی کهراده که خهڵکێکی زۆر بهمهبهستی شتومهک کڕین بۆ جهژن چووبوونه ئهو ناوه، 79 کهس کوژران و 134 کهسی تر بریندار بوون.