بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم پێشبینی خۆی بۆ کەش و هەوای یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ڕاگەیاند و بەرزترین
پلەی گەرما لە شاری کەرکوک دەبێت کە ٤٤ پلە دەبێت.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی بۆ ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر
دەبێت کە ٤٠ پلە دەبێت.
هەروەها پلەی گەرما لە شاری سلێمانی ٣٩ دەبێت
و نزمترین پلەی گەرماش لە شاری دهۆک دەبێت کە ٣٨ پلە دەبێت.