بارودۆخی بەغدا ناجێگیرە
موقتەدا داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکات

یانی ئەمڕۆ لەگەڵ لەخەوهەستانی هاولآتیاندا زۆربەی شەقامە گشتییەکانی بەغدا بەزرێپۆش و تانک گیراون، سەرکردەی تەیاری سەدریش داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکات.

سەبارەت بەو هێزە بێشوومارە هەمەجۆرەی بەناو شەقامەکانی بەغدادا بلآوکراونەتەوە، سەعد معەن وتەبێژی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا بە میدیاکانی راگەیاند" دابەشکردنی ئەو هێزە بە مەبەستی ئەنجامدانی نمایشی سەربازیە".

لەلایەکی ترەوە موقتەدا سەدر سەرۆکی تەیاری سەدر رایگەیاند" خۆپیشاندانێکی بەرفراوان و سەرتاسەری لە شارەکانی عێراق ئەنجام دەدات".

هەموو ئەو رووداوانە لە کاتێکدا کە ئەمڕۆ سەرلەنوی دورەیەکی نوێی پەرلەمانی لە بەغدا دەستپیدەکاتەوەو لەهەلومەرجێکی پڕ ناکۆکیدا.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە باکوری ئەو شارە لەئەنجامی دوو تەقینەوە ٩ هاولآتی گیانیان لەدەستدا.


AM:10:48:12/07/2016