ئەمرۆ وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی (٩)ی بنەڕەتی و (١٢)ی ئامادەیی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕادەگەیەنێت.
شۆرش غەفوری وتەبیژی وەزارەتی پەروەردە راگەیاند: "ئەمڕۆ سهعات ٢:٣٠ خولەک، وەزیری پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی (٩)ی بنەڕەتی و (١٢) ی ئامادەیی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕادەگەیەنین و لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی پەروەردەش ئەنجامەکان بڵاودەکرێنەوە."
لە ڕیی ئەم لینکەوە بە دوای ئەنجامەکەتدا بگەڕێ:
http://anjam.azmoonakan.org