ڤیدیۆ.. کەرادە بەهەزاران پێشوازیان لە سەدر کرد
عەبادیشیان بەرد باران کرد

شەوی رابردوو بە هەزاران هاولآتت کەرادە لەبەغدا پێشوازیان لە موقتەدا سەدر کرد، هەفتەیەک لەمەوبەر عەبادیان بەردباران کرد.

شەوی رابردوو بە کەژاوەیەکی گەورەو لە نێو ئاپۆڕای هاولآتیاندا موقتەدا سەدر بە جلی سەربازیەوە سەردانی شوێنی تەقینەوەکەی کەرادەی شاری بەغدای کرد، ئەمە لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو رۆژیک دوای تەقینەوەکە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران لەسەردانی بۆ ئەو شوێنە خەڵکی ناوچەکە بەبەرد دەریان کرد.

لەلایەکی ترەوە تەوژمی سەدر خۆی ئامادە دەکات بۆ خۆپیشاندانێکی زۆر گەورە کە بە نیازە رۆژی هەینی داهاتوو سازی بکات، هەرچەندە شەوی رابردوو لە نەجەف سەرکردەکانی شیعە داوایان لە سەدر کرد خۆپیشاندانەکە دوا بخات، بەلآم نەگەیشتنە ئەنجامێکی ئەوتۆ.

پێشبینی دەکرێت هەینی جارێکی تر لە بەغدا لەسەر بارودۆخی ئەمنی و گەندەڵی خۆپیشاندانی گەورە دژی حکومەت و پەرلەمان سازبکرێت و پێشبینی تێکچوونی بارودۆخی ئەمنیش دەکرێت. 




AM:10:35:13/07/2016