ڤیدیۆ...ئەحلام عێراقییەكان توشی شۆك دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی ئیماراتی ئەحلام كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.

ئەحلام لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب كلیپی گۆرانی (طلقة) بڵاودەكاتەوە كە نوێترین بەرهەمێتی و بەشێوەزاری عێراقی تۆماری كردووە، ئەمەش یەكەمجارە ئەو خانمە هونەرمەندە گۆرانی بەو شێوە زارە بڵێت.

 گۆرانییەكە یەكێكە لە تراكەكانی ئەلبومە نوێكەی ئەحلام كە بڕیارە بەم زووانە بڵاویبكاتەوە، لە سەرەتای بڵاوكردنەوەی كلیپەكەشەوە دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبووە كەسانێكی زۆری سەرسام كردووە، هەوادارانی ئەو خانمە هونەرمەندەش لە عێراقەوە شۆك بونی خۆیان ڕاگەیاندووە بەو بەرهەمە نوێیە و چاوەڕێی سوپرایزێكی لەو شێوەیە نەبوون.

كلیپی گۆرانییەكە لە هیندستان وێنەگیراوە و تێیدا ئەو خانمە هونەرمەندە بەشێوەیەكی جیاواز لە كارەكانی پێشووی دەردەكەوێت.



PM:03:26:14/07/2016