ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا باسی چی کرد؟

وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم سەردانی نەوشیروان مستەفای کرد لە شاری سلێمانی و بەپێی زانیارییەکان باسیان لە کشتوکاڵ کردووە.

ئەمڕۆ عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم سەردانی نەوشیروان مستەفای کرد و وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی کێشەکانی کەرتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم .

ئەمەش لە کاتێکدا دێت ساڵی ڕابردوو نەوشیروان مستەفا پرۆژەیەکی پێشنیازکردوە، سەبارەت بە بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و بەپێی زانیارییەکانیش لە دانیشتنەکەدا باسی پرۆژەکە دەکرێت

سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فاش كه‌ له‌ ساڵی‌ 2011 ه‌وه‌ پێشكه‌شی‌ كردوه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی‌ كه‌رتی‌ كشتوكاڵ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ گونده‌كان، وه‌زیری‌ كشتوكاڵ رایگه‌یاند، بۆ جاری‌ دووه‌م باسیان له‌ پرۆژه‌كه‌ كردوه‌و رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هاوكاری‌ و پاڵپشتی‌ خۆی‌ بۆ پرۆژه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ دوپاتكردۆته‌وه‌. 


PM:07:38:20/07/2016