ناوچەیەکی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمای هەبووە لە جیهاندا

بە گوێرەی سەنتەرێکی تایبەتمەند شارۆچکەی خانەقین لە باشووری کوردستان، بە سێیەم گەرمترین ناوچەی جیهان ناوی هێنراوە.

سەنتەری PLACERVILLE بۆ کەشوهەوا و پێشبینییەکانی کەش و هەوای جیهانی، کە ناوەندەکەی لە کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، لەبارەی پلەکانی گەرما خشتەیەکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا خانەقین لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین پلەی هەبووە
بە گوێرەی ئەو خشتەیە لە دە ناوچەی یەکەمی جیهان تەنها یەک شاریان لە عێراق نەبووە.

یەکەم: ناسریە 51.2 پلەی سیلیزی (عێراق)

دووەم: ناوچەی حوسێن لە بەسرە50.6 پلەی سیلیزی (عێراق)

سێییەم: خانەقین 50.6 پلەی سیلیزی (باشووری کوردستان)

چوارەم:میتریبه 50.5 پلەی سیلیزی (کوێت)

پێنجەم: ئابادان 50 پلەی سیلیزی ( ئێران)

شەشەم ناوچەی فڕۆکەخانەی بەسرە 50 پلەی سیلیزی (عێراق)

حەوتەم : دیوانییە 50 پلەی سیلیزی ( عێراق)

هەشتەم: ناوچەی حەی لە کوت 50 پلەی سیلیزی (عێراق)

نۆیەم: بەدرە 49.8 سیلیزی ( باشووری کوردستان)

دەیەم: عەممارە 49.6 سیلیزی (عێراق)




PM:07:48:20/07/2016