شەهدیکردنی سۆرانی مامە حەمە لەبەڵگەنامەکانی ویکلیکیس دا

وەك لە بەڵگەنامەکانی ویکلیکس دا هاتووە، گەورە راوێژکار تۆماس کراجیسکی بەدواداچونێکی تێروتەسەلی کردووە لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس سۆران مامە حەمە. لەدریژەی لیکۆڵینەوەکەیدا سەردانی هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و مسرور بارزانی و نەوشیروان مستەفاو کۆسرەت رەسول و ئەحمد میرەی کردووە، و لیدوانی هەریەکەیانی وەرگرتووە لەسەر کەیسەکە.

ئەحمەد میرە و نێچیرڤان بارزانی:

میرە پەنجەی تۆمەت بۆ پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان رادەکێشێت لە کوشتنی رۆژنامەنوس سۆران حەمەدا، و ئاماژە بەوە دەکات کە مسرور بارزانی بەرپرسی دەزگای پاراستن گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە بۆ کوشتنی رۆژنامەنوسی گۆڤاری لڤین، سۆران حەمە. هەروەها، میرە ئەم دانیشتنە نهێنیە ئاشکرا دەکات و دەلێت نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە بەرواری ١/١١دا بانگهێشتی کردم و پێی راگەیاندم  کە "بکوژانی سۆرانمان دەستگیرکردووە و هەندێ کەسی پارتی بەشدارییان کردووە لەم کوشتنەدا".

میرە درێژە بەقسەکانی دەدات و دەڵێت: " لە ٤/١١دا رۆژنامەی ئاوێنە راپۆرتێکی بلاوکردۆتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە سێ کەس دەستگیرکراون لە کەرکوك کە پەیوەندیان هەیە بە کوشتنی سۆرانەوە، کە هەرسێکیان خەلکی شاری ڕانیەی سەر بەپارێزگای سلێمانین و بەرپرسی پاراستنن لە کەرکوك. بەلام، هیچکام لەمانە نادرێنە دادگاو زیندانی ناکرێن بەهۆی ئەو رێککەوتنە ستراتیژیەی کەلەنێوان پارتی و یەکێتی د اهەیە لەسالی ٢٠٠٧دا. هاوکات، پارتی و پاراستن زەختێکی زۆریان کردووە لەسەر کۆسرەت رەسول علی بۆئەوەی ئەم کەیسە دابخەن و ناوەکان رانەگەیەنن.

مسرور  بارزانی و ڕاوێژکار تۆماس:

لەدرێژەی سەردانەکانی تۆماس کراجسکی دا، سەردانی بەرپرسانی حکومی و ناحکومی دەکات و لەرۆژانی ٢٥و٢٦ی مانگی ١١دا چاوی بەر مسرور بارزانی دەکەوێت و دەربارەی کەیسی سۆرانی مامە حەمە مسرور بارزانی دەڵێت: "یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەموو کات دژی من و دژی پارتی دیموکراتی کوردستانن و هەوڵدەدەن لەکەسایەیت من بدەن بەتایبەت لەکەیسی کوشتنی ئەم رۆژنامەنوسە، کە راپۆرتێکی لەسەر گەندەڵی حکومەتی هەریم بلاوکردبۆوە لە گۆڤاری لڤین دا "، مسروربارزانی بەردەوام دەبێت و دەلێت: "باوەرم وایە ئەمە پلانێکی نەخشە بۆ کیشراوبێت بۆئەوەی من تێوە بگلێنن" . هاوکات، نکۆلی کرد لەهەر زانیارییەک کە پەیوەندی بە کوشتنی سۆرانەوە هەبێت.

پاشان، ڕاوێژکار داوا دەکات لە مسرور بارزانی کە زیاتر ڕێز لە رۆژنامەنوسی رەخنەگر بگرن و ژیانیان بپارێزن و بەدواداچون بکات لەسەر دۆزینەوەی بکوژە راستەقینەکانی سۆران، دڵنیایی دەدات بە مسروربارزانی کە هەرگیز دەست هەلناگرن لەم کەیسە.

نەوشیروان مستەفا و کۆسرەت رەسول علی:

پاش سەردانکردنی راوێژکار، لێدوان لەهەردوو کەسایەتی نەوشیروان کۆسرەت وەردەگرێت لەسەر ئەم کەیسەو پەنجەی تۆمەت بۆ پارتی و مسرور بارزانی دریژ دەکەن بەلام بەهۆی نەبونی بەلگەیەکی رونەوە ناتوانن تەواو دلنیابن. هەروەها، بێ ئاگایی خۆیان دەردەبرن لەبەرامبەر تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکانی کوشتنی سۆرانی مامە حەمە. هاوکات، پشتراستی بەلگە بلاوکراوەکانی سۆران دەکەن لەسەر گەندەلی حکومەتی هەریم لەگۆڤاری لڤین دا.

دوا کۆمێنتی راوێژکار تۆماس کراجیسکی:

راوێژکار لەدوا وتەدا نوسیویەتی " من سەرسام بووم لەوەی کە مسرور بارزانی بێ ئاگایی خۆی دەربری لەبەرامبەر ئەو تۆمەتبارانەی کە دەستگیرکراون لەسەر کەیسی کوشتنی سۆران، لەکاتیکدا تەنها دوو هەفتە لەمەوبەر، نێچیرڤان بارزانی (کە دەکاتە ئامۆزای) ئاماژەی بەوە کرد کە تۆمەتبارەکان لای ئیمە دەست بەسەرکراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان!". لێرەدا، دەگەمە دوو حاڵەت یان ئەوەتا مسرور بارزانی درۆی کرد لەگەڵم، یان بێ ئاگا بووە لە زیندانیەکەی نیچیرڤان بارزانی ئامۆزای!.

دوو رۆژە ماڵپەڕی ویکلیکس بەسەدان هەزار نامەی ئەلکترۆنی حکومەتی تورکیای بلآوکردۆتەوە، لەنێوانیاندا نامەی پەیوەندی ئەو ولآتەو ولآتانی دەرەوەشی بلآوکردۆتەوە کە ژمارەیەک نامەی زۆری سەرکردە کوردەکانی تیایەیە بۆ بەرپرسانی ئەو ولآتە.


PM:05:43:21/07/2016