بە ڤیدیۆ..شاعیرێکی ناسراوی کورد شەهید بوو

شاعیری و نووسەری دیاری رۆژئاوا و فەرماندەی ‌هێزەکانی یەپەگە، حسێن شاوەیس شەهیدبوو.

حسێن شاوەیس کە ناسراوە بە ( هرکوڵ دێرک) و ١٥ ساڵ لە بەندیخانەکانی  تورکیا زیندانی بووە، لەسەرەتای شۆڕشی رۆژئاواوە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکینەکانی پاراستنی گەل.

حسێن شاوەیس لەساڵی ١٩٥٨ لە گوندی ( قەرە جوخ ) لەناوچەی دێرک لەدایکبووەو خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لە رۆژئاواو، دواتر چۆتە پەیمانگای کشتوکاڵ لە دیمەشق، بەڵام لەبەر پەیوەندیکردنی سەرەتا بەحیزبی شیوعی سوریاوە خوێندنی تەواو نەکردووە، لە ساڵی ١٩٨٤ دا پەیوەندی کردووە بە پەکەکەوەو ماوەیەک لەگەڵ عەبدوڵا ئۆچ ئالان ژیاوەو ساڵی ١٩٨٩ بووە بە گەریلا لەباکورو، دواتر لەلایەن سووپای تورکیاوە لەشەڕێکی قرسدا بەبرینداری بدیل دەگیرێت و ١٥ ساڵ لە زینداندا دەمینێتەوە.
لەساڵی ٢٠٠٤دا برا بچووکەکەی لەنێو گەریلا شەهید دەبێت، شەهید حسێن لەساڵی ٢٠٠٥ ئازاد دەکرێت و بە بەندی دەدرێتەوە حکومەتی بە سوریا.

دواتر گرنگی زۆر بەزمانی کوردی دەدات وناوەندێکی زمانی کوردی دادەنێت، خاوەنی چەند کتێبێکەو زۆرێک لەهۆنراوەکانی نزار قەبانی وەرگێراوەتە سەر زاراوەی کرمانجی و، خۆشی چەند کتێبی شیعری نوویسووە، چەندان وتاری جیاجیای هەیە، لەنێویاندا چەند وتاری لە رۆژنامەی ناسراوی ( شەرق ئەوسەت)دا بڵاوکردۆتەوە.

جگە لەوەی هەر لەسەرەتاوە بەشداری لە دامەزراندنی یەپەگەدا کردووە، بەڵام بەتەواوی لە ٢٠١٤دا خەباتی گواستەوە نێو ریزی یەپەگە.
حسێن شاوەیس لە رۆژی ١٩ ی تەموزدا شەهیدبوو.

 



PM:05:38:22/07/2016