"ئەو بەعسیەی گۆرانی زێڕەی بۆ سەدام حسێن نووسی ئێستا پلەی لیوایە"

بەڕێوەبەری کەناڵی کەرکوکی سەردەمی بەغدا، هاشم جەباری دەڵێت" ئەو کەسەی هۆنراوەی سەرۆکمان زێڕەی بۆ سەدام حسێن نووسی، خالید خۆشناوە".

لەبەرنامەی رووداو مێژووی کەناڵی NRT کە میوانداری هاشم جەباری بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی کەرکوکی سەردەمی رژێمی سەدام  کردبوو، لەو دیدارەدا جەباری ئاشکرای کرد کە ئەو کەسەی هۆنراوەی "زێرەی" بۆ سەدام حسێن نووسیووە ناوی خالید خۆشناوە.

هاشم جەباری وتیشی" خالید خۆشناو خۆی کۆن ئەفسەر بوو، ئێستا پلەی لیوایەو لەهەولێرە".

ناوبراو لە رووداو مێژوودا وتی" گۆرانیەکە لەلایەن ئامادەی مامۆستایانی هەولێرەوە تۆمار کرا لە سالێ هەشتاکاندا".

بەپێی زانیاریەکانی سپی خالید خۆشناو لە ساڵی ٢٠١٢ لەپەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام وانەی "ئاسایشی نەتەوەیی" دەڵێتەوە.



AM:02:28:25/07/2016