دمیرتاش: راگەیاندنی باری نائاسایی بۆ لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆنە
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی هەدەپە پێیوایە راگەیاندنی باری نائاسایی تەنیا بۆ كودەتاچییەكان نیەو پێدەچێت بۆ لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆنی توركیا بێت.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ڕاست نییه كه ده‌وترێت باری نائاسایی به ته‌نها له دژی ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وام ده‌بێت كه له كوده‌تاكه‌وه تێوه‌گلاون، به‌ڵكو پێشبینی ده‌كرێت حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌باری نائاساییدا بۆ له‌ناو بردنی ئۆپۆزسیۆنیش به‌كار بهێنێت.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وترێت، له پانزه‌ی ته‌موزدا كوده‌تاچییه‌كان شكستیان هێناوه‌و دیموكراسی سه‌ركه‌وتو بووه، ڕایگه‌یاند، له‌ڕاستیدا هیچ دیموكراسییه‌ك نییه، وه‌ك هه‌ده‌په‌ش پشتیوانی له سیاسه‌تی مه‌ده‌نییانه ده‌كه‌ن.
وتیشی: ده‌بێت حكومه‌ت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن باش بكات، ئه‌گه‌رنا به‌رده‌وام مه‌ترسی له‌سه‌ر توركیا له ئارادا ده‌بێت.
PM:02:13:26/07/2016