وێنە.. تەرمی پاسەوانێكی وەزیری پەروەردە بەشێوێندراوی دۆزرایەوە
پاش نۆ رۆژ لە دیارنەمانی، تەرمی شێوێندراوی پاسەوانێكی تایبەتی وەزیری پەروەردە لەنزیك كە كەسنەزان لە هەولێر دۆزرایەوە.
لەمبارەیەوە دیلان چاوشین، ئامۆزای قوربانییەكە رایگەیاند: ئه‌و ئامۆزایه‌م پاسه‌وانی تایبه‌تی (پشتوان صادق ) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه به‌ناوی (دڵشاد مه‌حمود) ڕۆژێك پاش ته‌واوی بوونی ده‌وام دیار نامێنێـت .
وتیشی: ماوه‌ی نۆ ڕۆژه دیار نه‌ماوه و بزربووه ئێمه‌ش به‌رده‌وام به‌دوای ده‌گه‌ڕین، به‌ڵام دوێنێ ئاگاداركراینه‌وه له مه‌یدانی سه‌لاح له كه‌سنه‌زان ته‌رمه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه .
دیلان چاوشین بە سنور میدیا ئاشكرای كرد: ته‌رمه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر (دڕندانه له‌تیرۆر خراپتر) شێوێنرابوو و پێنج ڕۆژیش له‌به‌ر خۆربووه و به‌ته‌رمه‌كه‌ی دیاربوو ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراوه .
بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا دوو كەس بەتۆمەتی كوشتنی دڵشاد مەحمود دەستگیركراون‌و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.
دڵشاد مەحمود خاوەنی خێزان‌و سێ منداڵە‌و خێزانەكەشی دوو گیانە.
PM:03:29:26/07/2016