ئایا کوردەکانی سووریا دەتوانن ئامانجەکانیان بەدی بهێنێنن؟

لینا سنجاب
بی بی سی نیوز
26ی یولیو/ تەموز 2016
لە ساڵی ٢٠١١ دا لە بزووتنەوەی ناڕەزاییەکانی سوریا، کۆمەڵێک لاوی کورد لە شاری عامودا لە باکووری ئەو وڵاتە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوای ئازادی و دیموکراتیان کرد.
ڕاستەوخۆ، سەرۆکی سووریا، بەشار ئەسەد ڕایگەیاند کە ئەوان دان بە بەشێک لە مافەکانی کورددا دەنێن و وەک هاوڵاتییەک تۆماریان دەکەن و ناسنامەی باری کەسێتیان پێ دەدەن، ئەو مافانەی لە لە ساڵی ١٩٦٢ەوە لێیان زەوتکرابوو.
بەڵام کورد ڕەتیانکردەوە کە سازش بکەن و وتیان ئەوان چاوەڕوان دەکەن بە سەرجەم مافەکانیان بگەن لەگەڵ هەموو گەلی سوریادا بگەن بە ئازادی و دیموکراتی.
دوای پێنج ساڵ، وێنەیەکی جیاواز هەیە، ئەمەش پاش ئەوەی جەنگ هەموو سوریای گرتەوە، و کوردەکان هەلی گەیشتنیان بە نفوزێکی زیاتر دەستکەوت.
لە نۆڤەمبەر/ تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٣دا، حزبی یەکێتی دیموکراتی خودموختاریان لە ناوچە کوردییەکانی سوریا ڕاگەیاند.
هەروەها بەشێک لە حزبە کوردییەکانی دیکە، ئەنجومەنی کوردی نیشتیمانیان ڕاگەیاند کە بە بەشێک لە هاوپەیمانێتی نیشتیمانی سووریا دادەەنرێت، کە باڵێکی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی سەرۆک بەشار ئەسەدە.
حزبی یەکێتی دیموکراتی پەیوەندی هەیە لەگەڵ حزبی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە تورکیا و وڵاتانی خۆرئاوا بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی پۆلێنیان کردووە.
ڕۆژنامەنووسی کوردی سوریا فاروق حاجی مستەفا دامەزرێنەری مەرکەزی براتشاف بۆ ڕاگەیاندن و ئازادی لە شاری غازی عەنتاب لە باکوری تورکیا دەڵێت "حزبی یەکێتی دیموکراتی پێگەیەکی جەماوەری ڕاستەقینەی هەیە و توانیویەتی سەربکەوێت بەسەر کێشەکانی دانیشتوانی کورددا، ئەندامانیان پراگماتی و ڕێکخراون، بە پێچەوانەی حزبە کوردییەکانی دیکە کە لەڕووبەڕووبونەوەی ئەو کێشانەدا شکستیان هێناوە".
هەروەها دەڵێن "ئەوان ڕووبەڕووی ڕێژخراوە ئیسلامییەکانی بوونەتەوە لە نمونەی جەبهەی نوسرە، هەروەها ئەوان هەست بەوە دەکەن کە بەشێک نین لە شۆڕشی سوریا، وابیردەکەنەوە کە دەرفەتەکان بپارێزن و پارێزگاری لە بەرژەوەندی کورد بکەن".
هروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "کە حزبی یەکێتی دیموکراتی سەرکەتوو بووە لە بەدەستهێنانی پاڵپشتی و ڕێککەوتنی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەهۆی ئەوەی هتاکە هێزە کە متمانەی پێدەکرێت بۆ جەنگان دژی ڕێکخستنی دەوڵەتی ئیسلامی".

"دەموچاوێکی دیکەی ڕژێمی سوریایە"

بەڵام حاجی موستەفا دەڵێت کە ئەو حزبە هێزێکی شمولیە و ڕەتی دەکاتەوە خۆپیشاندانی ناڕەزاتی دژ بکرێت و توندوتیژی دژی
لە کاتی ئێستادا، حزبی یەکێتی دیموکرات هێزی سوریای دیموکراتی دروست کردووە کە لەگەڵ کۆمەلێک عاشیەری عەرەبیدا دەجەن، هێزی "سوریای دیموکراتی" یەکێکە لە هێزە سەرەکییەکانی دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا دەجەنگێت، بە پاڵپشتی هێزە هاوپەیمانەکانی خۆرئاوا.
بەڵام هەندێک ڕەخنە هەیە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات سەبارەت بە مامەڵەیان لەگەڵ مەدەنی و ڕکابەرە کوردییەکانیدا لەو ناوچانەی شەڕی تێدا دەکات و هەندێک کەس زیاتر دەڕۆن و بە دەموچاوێکی دیکەی ڕژێمی سوریا ناوی دەبەن.
شیرو علو، چالاکوانێکی ئۆپۆزسیۆنە لە ناوچەی عفرزین لە پارێزگای حەلەبی باکوری سوریا، کە بەشێکە لە ئۆپۆزسینۆنی کوردی بەلام وڵاتەکەی جێهێشتووە بە وتەی خۆی بەهۆی هەڕەشەکانی حزبی یەکێتی دیموکراتەوەیە.
هەروەها دەڵێت "هەڕەشەمان لێدەکەن ئەمانکوژن لە کاتی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکاندا، هەر کەسێک ناڕازی و ئۆپۆزسیۆنیان بێت زیندانی دەکرێت، هەندێکیان بۆ دوو ساڵ تا سێ ساڵە،
هەروەها بەشێک لە چالاکوانان باس لەوە دەکەن کە ئەوان هەندێک لادانیان بینیوە لە لایەن هێزکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە گرێ سپی، کە شارێکە زۆرینەی عەرەبی یە لە پارێزگای ڕەق، کە هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردی، کە باڵی سەربازی یەکێتی دیموکراتییە تێیدا باڵادەستن.
"کاتێک هێزەکانی یەکێتی دیموکراتی تەل سەپیان لە ساڵی ٢٠١٥دا گرت، سەرجەم عەرەبەکانیان لە ماڵەکانیان دەرکرد، بە وتەی ئەحمەد حاجی ساڵح، ئەو "کە چالاکییەکانی ئەو حزبەی لە ٢٠١٥دابە بەڵگەنامەی کردووە".
هەروەها دەڵێت "ئەوان هەستاون بە ئەشکەنجەدان و زیندانی کردن، هەروەها خەڵکی زیندویان خستووەتە هەمان ئەو شوێنانەی کە چەکدارانی دوەلتی ئیسلامی وەک گۆڕی بە کۆمەڵ بەکاریان هێنابوو".
هەروەها وتی "ئەو کەمینە عەرەبە ڕێگەیان پێ نادرێت بچنە ناوچەکانی خۆیان لە گرێ سپی کە خێزانی جەنگاوەرە کوردەکان تێیدا نیشتەجێکراوم کە خانوی ئەوان بووە، بەو شێوەیە ڕێگەیان پێ دەدرێت کە بچنەوە شوێنەکانیان کە کەفیلێکی کوردیان هەبێت".
بەڵام وتەبێژێک بە ناوی حزبی یەکێتی دیموکراتی بە ناوی جوان مستەفا بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێزە کوردییەکان هیچ پێشێلکارییەکیان ئەنجام نەداوە.
هەروەها دەڵێت "هیچ پێشێلکارییەک لە گرێ سپی نییە و سەرجەم ئەو خێزانانەی ناوچەکەیان جێ هێشتبوو ئێستا گەڕاونەتەوە".
بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا ئەو حزبە دانی بەوەدا نا هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردی هەندێک "ڕووداوی شەخسی" ڕوویداوە.
بەڵام تا ئێستا وێنەی هیچپێشێلکارییەک بڵاونەکراوەتەوە لەو شەڕەی کە بۆ گرتنەوەی مەنبج دەستی پێکردووە کە زۆرینەیەکی عەرەبییە و چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی" دەستیانبەسەردا گرتووە، بەتایبەت کە نزیکە لە شاری ڕەقەوە.
ئەم هێرشانە هێزەکانی بەرگری خۆیەتی و ئەنجومەنی منبجی سەربازی پاڵپشتی دەکەن.
هەروەها وتەبێژێک بە ناوی ئەنجومەنی منبجی سەربازی، شیروان دەروش باس لەوە دەکەن ئەوان هاتوون بۆ پارێزگاری کردن لەخەڵکی مەدەنی کاتێک دەوڵەتی ئیسلامی پاشەکشەی لە ناوچەکە کرد.
هەروەها دەڵێت "نازانین کێ هەڵدەستێت بە حکومکردنی مەنبج یان چۆن بەڕێوەدەبرێت، ئەوە ئەنجومەنی مەدەنی هەیە و ئەوان بڕیاری لێ دەدەن".
هەروەها دەڵێت "ئێمە بۆ پارێزگاری مەدەنییەکان لێرەین لە کاتی ئازادکردنی شارەکەدا، بەڵام بڕیار بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە کە چۆن شارەکەیان بەڕێوە دەبەن"


"هەڕەشەیەکی هاوبەش"

حزبی دیموکراتی سوریا دەڵێت ئەوان ئامانجە دوور مەوداکانیان بەسەر بەرژەوەندییە تایبەتەکاندا سەردەکەوێت کە ئەویش کۆنترۆڵکردنی ئەو خاکە کوردیانەیە کە کورد لە سوریا تێیدایە و دەکەوێتە ئەوناوچەیەی فیدرالییەی کە ئێستا لێکۆڵینەوە لە ڕاگەیاندنی دەکرێت
هەروەها ئەو هێزە بە هاوبەشی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دادەنرێت لە ڕووبەڕووبونەوەی دەوڵەتی ئیسلامیدا و پێشتریش دەستورێکیان بۆ ڕکخستنەکانیان دانا لە "ڕۆژئاڤا" کە باوچە کوردییەکانی سوریا دەگرێتەوە لەگەڵ بەشێک لە ناوچەکانی باکوری وڵاتەکە بەە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵێک قەبیلەی عەرەبی کە لەوێدان.
ئەمەش وایکردووە کە پاڵپشتییەکی ناوچەیی بێت بۆ ئەو حزبە کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ئەمریکا و ڕووسیاوە.
بەڵام نادڵنیایی یەک لە لایەن دیمەشق و حکومەتی تورکیاوە بە تایبەت ئەسەد دەرکوتوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە، جەزائیر هەڵدەستێت بەڕۆڵێکی نێوەندگیری لە گفتوگۆکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە سەبارەت بەکوردەکان کە بەهەڕەشەیەکی هاوبەشی دەزانن.
ئەمەش لە کاتێکدادێت کە هەندێک ڕەخنەیان لێدەگرن بەوەی حکومەتی سوریا ئاسانکاری بۆ حزبی یەکێتی دیوکراتی کردوە لە باکور لە سەرەتای ڕووبەڕووبونەوەکاندا، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەو کۆمەڵە بە هێزترینن و ئێستا قەلەقی بۆ دیمەشق دروست کردووە.
هەروەها تورکیا نایەوێت دەوڵەتێکی کوردی لەسەر سنورەکی دروست بێت، بەتایبەت کە یەکێتی دیموکرات و پارتی کرێکارانی کوردستان پەیوەندیان هەیە، کە تورکیا تۆمەتیباریان دەکات بە ئەنجامدانی زۆرینەی هێرشەکان بۆ سەر وڵاتەکەی.

پێویستی بۆ یەکگرتن

هەروەها کوردەکان ئەوەیان سەپاندووە کە دەکرێت ئیعتیمادی تەواویان بکرێتە سەر لە شەری دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە باکوری وڵات، ئەگەرچی هەندێک نا دڵنیایی هەیە سەبارەت بەوەی کە ئامانجیان بێت کە لە سووریا جیاببنەوە
هەروەها ئیسماعیل شەریف کە ڕۆژنامەنوسێکی کوردە لە عامودا باس لەوە دەکات کە ویستێک هەیە بۆ ئەوەی سوریا ببێتە وڵاتێکی دیموکراتی یەکگرتوو، شەریف ئەو مەترسیانە ڕەتدەکاتەوە کە سەبارەت بە تۆڵە سەندنەوە لەلایەن یەکێتی دیموکراتیەوە هەبێت.
شەریف وای دەبینێت کە ئێستا دروستکردنی دەوڵەتی کوردی و جیابوونەوە هێشتا سەختە.
هەروەها دەڵێت "بە داخەوە جەنگێک بە وەکالەت هەیە، هەروەها ستەمکارییەکی زۆر هەیە، بەڵام چاوەڕوان ناکەم بگاتە بەشکردنی وڵاتەکە"
هەروەها دەڵێت "حزبی یەکێتی دیموکرات ناتوانێت لە "کۆبانێوە تا عفرین بەڕێوە بەرێت لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر گوندی عەرەبی لەو نێوەندەدا هەیە".
هەروەها دەڵێت "ئەوان ناتوانن دەسەڵاتیان بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنن ببێ ڕێکەوتن لەگەڵ سەرجەم سورییەکان لە چوارچێوەی وڵاتێکی ئازاد و دیموکراتی کە مافی تەواو بە سەرجەم هاونیشتیمانیان بدات".

و/ سپی میدیا


 



PM:02:19:27/07/2016