رووسیا زۆر نیگەرانە لە کورد
"فڕۆکەیەکی پڕ چەکی گەیاندە هەولێر کەس پێشوازی لێنەکرد"

ئەو فڕۆکە پڕ چەکەی رووسیا کە گەیشتە هەولێر و ٢٤ تەن چەکی هێنا بۆ پێشمەرگە، نە لەئاستی سەرۆکایەتی هەرێم، نە لە وەزارەتی پێشـمەرگە، نە لە پەیوەندیەکانی دەرەوە، کەس پێشوازی لێنەکرد.

سەرچاوەیەکی نزیک قونسڵخانەی رووسیا بە سپی راگەیاند" نیوەڕۆی رۆژی ٧/٣١ لەکاتی گەیشتنی فڕۆکەیەکی پڕ چەکی روسیا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، سەرباری ئەوە فڕۆکەکە یەک ملیۆن فیشەکی بۆ پێشمەرگە پێ بووو هاوکات تیمێکی دیبلۆماسی لەگەڵدا بوو، بەڵام نە کەس لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی هەرێم، نە لەوەزارەتی بەرگری، نە لەپەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازیان لێنەکرد، تەنها دوو ئەفسەر لەسەر ئاستی لیوا بۆ ماوەیەکی کەم لە فرۆکەخانە پشێوازیان لێکردوون و دواتر ئەوانیش رۆشتوون و ئەفسەرێکی پلە نزمیان جێهشتووە".

بەپێی زانیارییەکانی سپی، هاتنی ئەو یارمەتییەی رووسیا لە لایەن میدیاکانی پارتی و نزیکەکانیشیانەوە گرنگی ئەوتۆی پێ نەدراوە.
بەپێی زانیاریەکانی ئەو سەرچاوەیەی سپی نزیک قونسڵخانەی روسیا، ئەو فڕۆکەیە ماوەی شەش کاتژمێر لە فرۆکەخانەی هەولێر چاوەڕوانی کردووە تا فڕۆکەکەیان بۆ پڕ بەنزین کردوونەتەوە، هاوکات تیمی فرۆکەکە لەرووی خزمەتگووزاریەوە هیچ پێشوازییەک نەکراون.

سپی زانیوویەتی قونسڵی رووسیا و تیمی فرۆکەکە بەراپۆرت وەزارەتی دەرەوەو بەرگریان لەو هەڵوێستەی حکومەتی هەرێم ئاگادار کردۆتەوە.

یەکەم کاردانەوەی رووسیاش لەسەر ئەو پرسە، دوێنی ٨/١ لەمەراسیمی وەزارەتی شەهیدان کە بۆ جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکان لەهەولێر سازکرابوو، قونسڵی رووسیا لەهەولێر بایکۆتی ئەو کۆبوونەوەیەی کرد. 

رۆژی ٧/٣١ بۆ پێنجەمجار وەک پاڵپشتی پێشمەرگە لە دژی داعش، رووسیا فرۆکەیەکی بە ٢٤ تەن چەکەوە کە یەک ملیۆن فیشەک هەڵگرتبوو هاتە هەولێرو بارەکەیان لەو فرٶکەخانەیە بەتاڵ کرد بۆ پێشمەرگە.

 



AM:11:10:02/08/2016