كاژین: بۆچی بە هاوڕەگەزبازێك سەرسام بین بەڵام لەوەی خۆمان بدەین

كچە میدیاكار، كاژین حەسەن لەنوسینێكدا لەسەر لێدان‌و دەستدرێژیكردنەسەر هونەرمەند واحید عەلینەژاد دێتە دەنگ.

كاژین دەنوسێت: بۆچی جەستن و جاکسن و تارکان و ئیسمایل یەکا مان قبوڵ بێت بوچی ئوزجانێکی ھاوڕەگەزباز جێگەی گوێگرتن و سەرسامی مان بێت بەڵام ئەم مروڤە کە لە خومانە جێگەی لێدان و ئێشان بێت؟

ئەو دەنوسێت:

ئەمە مروڤە وەکو ئێوە،
وەک تاکێک ئازادە چون دەژیت، گرنگ خرابەی بۆ کەس نەبێت و مافی کەس نەخوات و سنوری کەس نەبەزێنێت. بوچی ئەقلمان مەدەنی نەبێت بوچی کوردێک کە تەنھا وەک خۆی دەیەوێت بژیت لای ئێمە جێگەی رەفز و ئازاردان بێت. بۆ ئەوەنە بیرمان بەرتەسک بێت ئازادی تاک بشێوێنن و قبوڵمان نەبێت؟ بوچی کارێک بکەین لە وڵاتە زور دواکەوتوو و نوستووەکان بین، بوچی جەستن و جاکسن و تارکان و ئیسمایل یەکا مان قبوڵ بێت بوچی ئوزجانێکی ھاوڕەگەزباز جێگەی گوێگرتن و سەرسامی مان بێت بەڵام ئەم مروڤە کە لە خومانە جێگەی لێدان و ئێشان بێت؟
وازی لێ بێنن وەکو مروڤێک ئازاد بێت چون بیەوێت بژیت.

واحید عەلینەژاد لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتییەكان، ئاشكرای دەكات كە لە گەڕەكی خانەقای هەولێر سێ كەسی ماتۆڕ سوار دەستدرێژیان كردۆتە سەر و ئازاریان داوە. (زیاتر بخوێنەرەوە)



PM:01:43:02/08/2016