لەسەر گڵکۆی شاعیر، یادی شێرکۆ بێکەس دەکرێتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ ٨/٤ یادی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی کورد، شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی دەکرێتەوە.
مەراسیمی یادەکە کاتژمێر ٧ ی ئێوارە لە پارکی ئازادی لەسەر گڵکۆی شاعیر دەکرێتەوە.
شێرکۆ بێکەس ساڵی ٢٠١٣ بەهۆی نەخۆشیەوە لە ولآتی سوید گیانی لەدەستداو لەسەر داوای خۆی هێنرایەوە بۆ کوردستان و لە سلێمانی لە پارکی ئازادی نێژرا.
AM:11:27:04/08/2016