ڕێکخراوی چەکدارانی داعش،
ڤیدیۆییەکیان لە ساڵیادی کۆنتڕۆڵکردنی شەنگالدا بڵاوکردووەتەوە، تێیدا مەلا کرێکار
ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام بە جاهیلن بە وەلاو و بەراو وەسفیان دەکات.
لەو ڤیدیۆیەکدا كە ماوەكەی ١١
خولەكە و ویلایەتی رەققە بڵاوی كردۆتەوە، داعش باس لە "كورد لە نێوان
تەوحید و ئیلحاد" دا دەكات.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی میللەت رقێكی تری بڵاوكراوەكە،
ئاراستەی فیكری نەتەوەیی كراوە و ڤیدیۆكە لەكاتێكدا باس لە هەندێك زانای موسوڵمانی
سوننەی كورد دەكات كە جاهیلن بە وەلاو و بەراو، وێنەی مەلا كرێكار ئەمیری پێشووی
ئەنسار ئەلئیسلام بڵاو دەكاتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا مەلا کرێکار وەسفی
ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی کرد.