ئاهەنگی دەوڵەمەندەکانی شار چۆن بەڕێوە دەچێت
عەزیەی بووکێ زیاتر لە ٢٥ هەزار دۆلاری تێچووە

‌وێنە .. ئەرشیف
سەرباری باری خراپی ئابوری هەرێم، تا ئێستا دەوڵەمەندەکانی شار هاوشێوەی دەوڵەمەندەکانی وڵاتانی کەنداو ئاهەنگ دەگێڕن و لەشەوە سوورەکانی هۆتێلە پێنج ئەستێرەکاندا ئاهەنگ سازد ەکەن، جگە لە کڕینی خشڵ و زێرێکی زۆریش، بەدەیان هەزار دۆلار لە شەوێکی ئاهەنگەکەدا خەرجدەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی سپی لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری دوو بنەماڵەی دەوڵەمەندی سلێمانی لەم ماوەیەدا سازکراوە تەنها " جلی بووکەکە "  لەکۆمپانیاییەکی جیهانی کە جل بۆ ئەستێرە عەرەبی و جیهانییەکان ئامادە دەکات، بە ناوی ( الی صعب ) مە رواری چینراوە، زیاتر لە ٢٥ هەزار دۆلاری تێچووە".

هەر بەپێی ئەو زانیاریانە بووکێ بۆ خەنەبەندان براوە بۆ دوبەی و لەوێ بووکێیان رازاندۆتەوە.

لەدوای رووخانی رژێمی پێشووی سەدامەوە لە ماوەیەکی کەمدا لە پارێزگاکانی کوردستان کۆمەڵێک سەرمایەدار کە ژمارەیەکی کەمیان  بە سروشتی دەوڵەمەندبوون، زۆربەیان شەریکی حیزب و بەرپرسانی حیزب و دەمامکی حیزبن لە ماوەیەکی کەمدا سەرەوەت و سامانیان لە ملیار دۆلاری تێپەڕاند، زۆربەی ئەو ملیاردێرانە لەهەولێر نیشتەجێن و لەسلێمانی بە پلە دوو، دهۆکیش بە پلە سێ دێت.

راوێژکاری تاڵەبانی، عەبدوڵا سەعید پێش دەستپێکردنی قەیرانی ئابووری لە هەرێمی کوردستاندا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایەگەیاند" تەنها لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ١٠ ملیاردێر هەیە".
 
   



PM:05:27:06/08/2016