ئەگەر پێش خەوتن دوو پەرداخ ئاو بخۆیت چی ڕوودەدات؟

پسۆرانی بواری تەندروستی ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکەن کە بەر لە خەوتن دوو پەرداخ ئاو بخۆنەوە بۆ ئەوەی لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ دووربکەونەوە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە پێش خەوتن گەر بێت و دوو پەرداخ ئاو بەسەر یەکەوە بخۆیتەوە ئەوا ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکات.

لەو لێکۆڵینەوەیەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو وادەکات کە سوڕی خوێن خێراتر بێت و هەروەها وەرگرتنی ئۆکسجینیش زیاد دەکات بەوەش هەم ئاسودەتر دەخەویت هەم ئەگەری توشبوونت بە جەڵتەی دڵ بە ڕێژەی ٩٠% کەمدەکات.



PM:03:31:09/08/2016