ڤیدیۆ...نما نەریمان جیاواز دەركەوت

نما نەریمان ئەو منداڵەی بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكانی و ڕەخنە گرتن لە حكومەت بۆتە خاوەنی ناوبانگێكی زۆر، لە نوێترین كاریدا هاوكاری نەخۆشخانەی هیوا دەكات.

نما نەریمان لەڕێی پەیجە تایبەتییەكەیەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆی خۆی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا سەردانی نەخۆشخانەی هیوای كردووە و هاوكاری ماددی پێشەكەش بەو نەخۆشخانەیە كردووە، ئەمە جگە لەوەی سەردانی ئەو منداڵانەی كردووە كە لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر وەردەگرن.

نما لە پەیامێكیدا دەڵێت " من ڕیكلامێكم كردووە داهاتەكەی دوو ملیۆن دینارە، هەمووی دەبەخشم بە سندوقی كۆمەكی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا".

ئەو منداڵە داوا لە هەمووان دەكات كە هاوكاری ئەو نەخۆشخانەیە بكەن، بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە بتوانن بمێننەوە لە ژیاندا.



PM:02:38:10/08/2016