ئێران سنوورەکانی هەرێمی كوردستانی تۆپباران کرد

پێش نیوەرڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە کوێستان و گوندەکانی دەرورەبەری ناحیەی سیدەکان لە شاری سۆران لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەخەستی تۆپباران كران.

 لەكاتژمێر 10:30ی پێش نیوەرۆڕی ئەمڕۆ 11/8، تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران جارێکی دیکە بە چڕی دەستیان کردووەتەوە بە تۆپبارانی کوێستان و گوندەکانی ناوچەی برادۆست لە ناحیەی سیدەکان.

 زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو تۆپبارانە ئیستاش هەر بەردەوامە و کوێستانەکانی بەربزینیشی گرتووەتەوە و دەگوترێ مەڕدار و ڕەوەندەکان لە ترس خەریکن دەڤەرەکە چۆڵ دەکەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە تا ئێستاش شاندەكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەتاران نەگەڕاوەتەوە كە بۆ سەردانێكی فەرمی چەند رۆژێكی لەئێرانن.



AM:11:58:11/08/2016