وێنە.. تاقانەكەی ئەنفال بە زیندانی هەتاهەتایی مەحكوم كرا

دادگای گەرمیان بە تاوانی كوشتنی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر تەیمور عەبدوڵای تاقانەی ئەنفال‌و كەسێكی دیكە بەناوی حسێن محەمەد مەحموددا سەپاند.

سەرچاوەیەك لە دادگای گەرمیانەوە بە سپی راگەیاند: ئەمرۆ دادگای باڵای كەركوك - گەرمیان بەمادەی 406‌و  بەتاوانی كوشتنی بەڕێوەبەری پۆلیسی ژینگەی دارستانی گەرمیان لەمانگی 1ی 2015، تەیمور عەبدولای تاقانەی ئەنفال‌و حسێن محەمەد مەحمودی بە زیندانی هەتاهەتایی مەحكوم كرد.

ئێوارەی رۆژی 14/ 1/2015 لەشەڕ‌و پێكدادنێكدا لەگەڕەكی شەهیدانی كەلار، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی تیلەكۆ بەناوی محەمەد نوری‌و راوچیەك بەناوی ئاسۆ عەلی كوژران.

پۆلیس پاش لێكۆڵینەوە هەریەك لە تەیمور عەبدڵا‌و حسێن محەمەد مەحمودی بە تاوانبار ناساند‌و دادگای گەرمیان بەوتاوانەوە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر هەردووكیاندا سەپاند.



PM:02:01:15/08/2016