کاروان ئه‌نوه‌ر: شێوازی كوشتنەكەی وەدات هاوشێوەی دڕندەییەكانی داعشە
سکرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان و به‌رپرسی سه‌نته‌ری میتۆر له‌سه‌ر دۆسییه‌ی وه‌دات حسێن، "ڕۆژنامه‌نووسی تیرۆرکراو" قسه ده‌که‌ن.
کاروان ئه‌نوه‌ر، سکرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان له دیمانه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆدا که له په‌یجی سپییه‌وه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامدرا باسی له‌وه کرد که پێویسته له ئێستادا فشاره‌کان زیاتر بکرێت و ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین شه‌قام بجوڵێنین و پێیان بڵێین "ستۆپ".
ناوبراو باسی له‌وه‌شکرد که خه‌ریکه "حاڵه‌تی" کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت به دیارده و باسی له‌وه‌شکرد که تیرۆرکردنه‌کان به‌رنامه بۆ داڕێژراوه بۆیه له ههرشاره و سومبولێک وا هه‌یه تا به هه‌موو ڕۆژانهمهنووسان ئه‌و شارانه بڵێن بێده‌نگ بن.
ڕاشیگه‌یاند "ئه‌وه‌ی بته‌وێت به تیرۆرکردن ڕۆژنامه‌نووسان بترسێنیت و بێده‌نگیان بکه‌یت ئه‌وا خه‌یاڵی خاوه" و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به‌و شێوازه "وه‌حشی گه‌رانه‌یه" کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسان داعش‌یش هه‌ر شتی له‌و شێوه‌یه ده‌کات، به‌ڵکو ئه‌و فیشه‌کێکت پێوه ده‌نێت ئه‌م دێت په‌نجه‌کانیشت ده‌قرتێنێت و له باوه‌شی دایکیدا ده‌ت کوژێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یه
PM:05:39:21/08/2016