لە رۆژئاوا یەپەگەو رژێمی ئەسەد نزیکن لە ئاگربەست

میدیاکانی رووسیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بە ناونژیوانی رووسیا حکومەتی سوریاو هێزە کوردیەکانی یەپەگە رێککەوتوون و لەچەند کاتژمێری داهاتوودا ئاگر بەست رادەگەیەنرێت.

ئەو میدیایانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رێککەوتنی نێوان هەردوولا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوبژیوانییەی دوو رۆژە رووسیا لە نێوان هەردوو لادا ئەنجامیداو سەرەتا لە ڕێگای فڕۆکەوە بەرپرسێکی سەربازی ناردە قامشلۆ و دواتر گەڕایەوە دیمەشق.

لە رۆژی ٨/١٧ ەوە پێکدادانێکی توند لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و یەپەگە بەرامبەر هێزەکانی رژێمی ئەسەد لە شاری حەسەکە بەرپابووەو بەدەیان کەسی مەدەنی و دەیان چەکدار لە هەردوولا کوژراون و بەدەیان هەزار کەس ئاوارەبوون.

رژێمی ئەسەد لەرێگای فڕۆکە جەنگییەکانەوە رۆژی پێنج شەممەو هەینی بۆردومانی ناوچەکانی یەپەگەو گەڕەکە کوردیەکانی شارەکەی کرد، بەلآم دواتر ئەمەریکا بۆ پاراستنی هێزەکانی خۆی لە نزیک ئەو شارە ئاگادار رژێمی ئەسەدی کردەوە کە دەبێت ئەو بۆردومانە راگرێت و فڕۆکەی بۆ پاراستنی ئاسمانی شارەکە هەڵساند.


PM:07:46:21/08/2016