سپی دەقی رێککەوتنی نێوان کوردو رژێمی ئەسەد بلآودەکاتەوە

بەپێی رێککەوتنێک لە کاتژمیر ٢ ئەمڕۆوە شەڕو پێکدادان لە شاری حەسەکە لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی رژێمی سوریا راگیرا.

دەقی رێککەوتنی نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا لەگەڵ هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد دا کە ئەمڕۆ ئیمزاکرا بەم شێوەیەیە:

یەکەم: شەڕ لە کاتژمیر ٢ ی پاشنیوەرۆوە رادەگرێت لەنێوان هەردوولادا.

دووەم: هەموو ئەو بنکەو جێگایانەی لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە کۆنترۆڵکراوە، دەدرێتە دەست ئاسایشی رۆژئاوا، ئاسایشی شارەکە دەدرێتە دەست ئاسایشی رۆژئاوا.

سێهەم: دەبێت هێزەکانی رژێمی ئەسەد بچنە دەرەوەی شاری حەسەکە.

چوارەم: چوارگۆشەی ئەمنی کە دائیرەکانی حکومەت دەگرێتە خۆی و پارێزگاری شارەکە لە لایەن پۆلسی مەدەنیەوە دەپارێزرێت.

ئەم رێککەوتنە لەسەردەستی کۆمەڵێک سەرۆک هۆز و پێشتریش بەناوبژیوانی روسیا هەردوولایەنی شەڕڤانانی یەپەگەو هێزەکانی رژێمی ئەسەد گەیشتنە ئەنجام. 


PM:06:45:23/08/2016