هونەرمەندی ناسراوی تورکیا ئیسرافیل کوسێ بەهۆی
ڕووداوی هاتووچۆوە
گەیەندرایە نەخۆشخانە و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کۆچی دوایی
کرد.
میدیا تورکییەکان بڵاویانکردوە کە (ئیسرافیل کوسێ)
شەوی رابردوو بە رووداوێکی هاتوچۆ گەیەنرابووە نەخۆشخانە و بەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە)
کۆچی دوایی کرد.
ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 1970 لە تورکیا لە دایکبووە و هەر لە ساڵی
1987ەوە دەستی بە کاری هونەریی کردووە، لە ماوەی ژیاندیدا بەشداری چەندین فیلم و
درامای کردووە لە وڵاتی تورکیا.