روانگەی سوری: هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر جەرابلس شانۆگەریەو بۆ دژایەتی کوردە

بەڕێوەبەی روانگەی سوری کە تاکە سەرچاوەی سەربەخۆی هەواڵە لە سوریا دەڵێت" هێرشی تورکیا بۆ سەر شاری جەرابلس تەنها شانۆگەریە"و دەوری داعش لای تورکیا کۆتایی هاتووە.

رامی عەبدولرەحمان لە لێدوانێکدا بۆ سکای نیوز، رایگەیاند" سەرکردەکانی داعش زانیویانە سیاسەتی تورکیا گۆڕانی بەسەردا هاتووە بۆیە بڕیاریان داوە لە جەرابلس پێش چەند رۆژێک لە دەستپێکردنی هێرشەکە پاشکشە بکەن، بەلآم پاشکشەکەشیان بە ئاگاداری دەزگای موخابەراتی تورکیا بووە".

رامی دەشڵێت" تاکە دەروازەی داعش بۆ دەرەوەی ولآت جەرابلسەو لە شانۆگەریەک دەچوو کە رادەستی تورکیا کرا، ئامانجەکەشی دژایەتیکردنی خەونی کوردە".

رامی عەبدولرەحمان بەراورد لە نێوان ئازادکردنی مەنبەج و جەرابلس دەکات، کە هەردوو کیان داعشی تیابوو، هەرچی منبەجە بە دوو مانگ زیاتر و کوژرانی ١١٠٠ چەکداری داعش ئازاد کرا، کەچی بە چەند کاتژمێرێک جەرابلس ئازادکراو، لەکاتی پاشەکشەشدا خەڵکی مەدەنیان لەگەڵ خۆیاندا راپێچ کرد بۆ دەرەوەی شارە.



PM:05:26:26/08/2016