لەسەر سەربەخۆیی و دەوڵەت و هونەری حوکمڕانی
کۆڕێک بۆ د. دارا محەمەد لە سلێمانی سازدەکرێت

رۆژی ٣ شەممە کاتژمێر ٤ ی پاشنیوەرۆ لە هۆلێ سینەما سالم لە بینای سەردەم لە شەقامی سالم کۆڕێک بۆ رۆشنبیری دوورە وڵات، د. دارا محەمەد ساز دەکرێت.

لەلێدوانێکدا بۆ سپی، د. دارا محەمەد لەسەر پوختەی ئەو بابەتەی لە کۆرەکەیەدا پێشکەشی دەکات وتی" ئەگەر دروستکردنی دەوڵەت ستراتیژێکی راستگۆیانە و بەرنامەرێژکراو بێت لە کوردستاندا، ئەوا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە بنەماکانی ئەم دەوڵەتە کامانەن و جەوهەری ئەم دەوڵەتە چیە؟".

ئەو توێژەرە پێیوایە " چۆن دەتوانرێت دەوڵەتێك بنیات بنرێت بە بێ بەشداری کۆمەڵگەو سازکردنی دیبەیتێکی گشتی؟ ئایا دەوڵەت لە تیۆر و پراکتیکی سیاسیدا وابەستەی تاکەکەسەکان و نوخبەکانە و ئەو پەیوەندیە چیە کەدەوڵەتسازی لەگەڵ هونەری حوکمڕانیدا دروستیدەکات؟".
 د. دارا محەمەد دەشڵێت" ئەمانە کۆمەڵێک پرسیارن کە لێرەدا هەوڵ دەدەین وەڵامیان بدەینەوە، بە مەبەستی هێنانەکایەی خوێندنەوەیەکی جیاواز بۆ ئەم وتاری سەربەخۆییە".

دارا محەمەد هەڵگری دکتۆرایە لە فەلسەفەی سیاسیدا و هەروەها هەڵگری دوو ماستەرە لە فەلسەفەدا لە زانکۆی لەندەن. ئێستاش توێژەرە لە زانکۆی لەندەن. خاوەنی کۆمەڵێک نوسینە لە بوارەکانی فەلسەفە و زانستە سیاسیەکاندا بە زمانی ئینگلیزی و هەروەها کتێب و چەندین وتاری لە رۆژنامەو گۆڤارە کوردیەکاندا بڵاوکردۆتەوە.



AM:10:10:29/08/2016