یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەكرێت

وەزارەتی ئەوقاف یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی راگەیاند، هەرچەند ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەش بەفەرمی بڕیار لەسەر یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەدرێت.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف، سەردار قوربانی رایگەیاند كە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەكەوێتە رۆژی 10ی مانگی زیحەجە.

وتیشی: بەڵام بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە ئەو رۆژە دیاری دەكەن، چونكە دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژن راستەوخۆی پەیوەندی بە سعودیەوە هەیە.



PM:03:57:30/08/2016