هاوردەكردنی تەماتە لە ئێرانەوە راگیرا

پاش خۆپیشاندانەكەی ئەمرۆی جوتیارانی پێنجوێن، قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن بڕیاریدا بە راگرتنی هەناردەی تەماتە لە وڵاتی ئێرانەوە.

ئەمرۆ جوتیارانی سنوری قەزای پێنجوێن خۆپیشاندانێكیان سازكرد‌و دژی هاوردەی تەماتە لە دەرەوەی هەرێم بوون چونكە بەروبومی خۆماڵ لەبازاڕەكان نافرۆشرێت.

لەمبارەوە زانا رەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن، بە سایتی دوارۆژی وت "ماوەی هەفتەیەك زیاترە كە وەزارەتی كشتوكاڵمان ئاگاداركردۆتەوە كە كێشەیەك هەیە لەسنووری قەزاكەماندا جدییە و پێویستە گوێمان لێگبرن.

روونیشیكردەوە"بەپێی ئەو كۆنوسەمان بڕیارماندا لەبەیانیەوە تا مانگێكی تر واتەی لە (31/8 تاوەكو 1/10) تەماتەی ئێرانی هاوردە نەكرێت و ئێمەش لایەنی ئێرانیمان ئاگاداركردۆتەوە".



PM:05:42:30/08/2016