بۆ دیداری ئۆجه‌لان مانگرتن دەستی پێكرد
به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ده‌یان كه‌س له چه‌ندین ڕێكخراو و پارتی كوردی له توركیا، مانگرتن له خواردن ڕاده‌گه‌یه‌نن.
له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان به ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆك و به‌رپرسانی پارت و ڕێكخراوه‌كوردییه‌كان، ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌لایه‌ن خه‌تیب دیجله هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده بۆ ڕای گشتیی خوێنرایه‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه, كه 50 كه‌س بڕیاریانداوه له ڕۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌وه، به مه‌به‌ستی بینیی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری په‌كه‌كه، ده‌ست به مانگرتن له خواردن بكه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه كه ماوه‌ی 510 ڕۆژه، هیچ چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان نه‌كراوه و له دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ش له 15ی ته‌مموز, گومانیان ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان زیاتر بوه.
ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوه كه داوایان له حكومه‌تی توركیا كردوه، له چوارچێوه‌ی یاسایی و مرۆیی چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌ستپێبكه‌ن.
PM:01:49:01/09/2016