20 تاوانبار لەهەولێر ده‌ستگیركران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لە راگەیەنراوێكدا ده‌ستگیركردنی 20 تاوانباری راگه‌یاند كه له‌چه‌ند تاوانێكی جیاجیاوه تێوه‌گلاون.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1-9-2016 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی بۆ لیوای مافپه‌روه‌ر (عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) سازكرا، كه تێیدا چه‌ند تاوانێك بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خرانه‌ڕوو.
تاوانه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوون:-
1.كوشتن
تاوانبار (م.ش.ێ)، ته‌مه‌ن (٢٨) ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م تاوانباره هه‌ڵساوه به كوشتنی باوكی خۆی له‌سه‌ر كێشه‌ی خێزانی، ئێستاش تاوانبار به‌نده به‌پێی مادده (٤٠٦) له یاسای سزادانی عێراقی.
2.كوشتن
تاوانبار (گ.ف.ع)، ته‌مه‌ن (٢٣) ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار (ب.ێ.خ)، ته‌مه‌ن (٣٩) ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار (و.ی.م)، ته‌مه‌ن (٢٦) ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م تاوانبارانه هه‌ڵسابوون به‌كوشتنی كه‌سێك به چه‌قۆ له شه‌قامی ئه‌لبان، ئێستاش ئه‌م تاوانبارانه به‌ندن به‌پێی مادده (٤٠٦) له یاسای سزادانی عێراقی.
3.دزی
تاوانبار (م.ش.م)، ته‌مه‌ن(٢٧) ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار (ف.ا.م)، ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م دوو تاوانباره هه‌ڵسابوون به دزینی ئۆتۆمبێل له جۆری (مازدا سالون) له ناحیه‌ی به‌حركه، ئێستاش ئه‌م دوو تاوانباره به‌ندن به‌پێی مادده (٤٤٣) له‌یاسای سزادانی عێراقی.
4.دزی
تاوانبار (س.ا.ق)، ته‌مه‌ن (٣٧) ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م تاوانباره هه‌ڵسابوو به دزینی یه‌ك (تڕێله)ی بارهه‌ڵگر گه‌نم له پێش سایلۆ، ئێستاش ئه‌م تاوانباره به‌نده به‌پێی مادده (٤٤٦) له‌یاسای سزادانی عێراقی.
5.دزی
تاوانبار (س.خ.خ)، ته‌مه‌ن (٢٧) ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م تاوانباره هه‌ڵسابوو به دزینی گه‌نم له‌ڕێگه‌ی گونیه‌وه له‌و ئۆتۆمبێله باڵهه‌ڵگرانه‌ی كه شه‌وانه له پێش سایلۆ ڕاده‌وه‌ستان. ئێستاش ئه‌م تاوانباره به‌نده به‌پێی مادده (٤٤٦)له‌یاسای سزادانی عێراقی.
6.دزی
تاوانبار (ك.ا.ن)، ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار (س.ش.ا)، ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار (ر.گ.ن)، ته‌مه‌ن (٢١) ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م سێ تاوانباره هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر دووكانێكی ئاڵوگۆڕی دراو له‌شارۆچكه‌ی خه‌بات به‌هێزی چه‌ك كه بڕی (18,000) هه‌ژده هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییان دزی بوو. ئێستاش ئه‌م سێ تاوانباره به‌ندن به‌پێی مادده (٤٤٦) له یاسای سزادانی عێراقی.
7.دزی
تاوانبار (هـ.م.ا)، ته‌مه‌ن (٢٢) ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار (ڕ.ڕ.م)، ته‌مه‌ن (١٩) ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م دوو تاوانباره له دوو ماڵ له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز و ڕۆشنبیری هه‌ڵسابوون به دزینی بڕێك پاره و زێڕ و چه‌ك، ئێستاش ئه‌م دوو تاوانباره به‌ندن به‌پێی مادده (٤٤٦) له یاسای سزادانی عێراقی.
8.دزی
تاوانبار (هـ.ا.ێ)، ته‌مه‌ن (٢٢) ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار (ش.خ.ق)، ته‌مه‌ن (٤٨) ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م دوو تاوانباره هه‌ڵسابوون به دزینی ئۆتۆمبێڵ له جۆری توێتا پیكاب هایلۆكس له ناحیه‌ی هه‌ریر. ئێستاش ئه‌م دوو تاوانباره به‌ندن به‌پێی مادده (٤٤٦) له‌یاسای سزادانی عێراقی.
9.دزی
تاوانبار (ش.ا.ك)، ته‌مه‌ن (٣٦) ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م تاوانباره هه‌ڵسابوو به دزیكردن له ماڵێك له گه‌ڕه‌كی ڕاستی پشت (نازه مۆل)، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه دزیبووی نزیكه‌ی بڕی (60,000) شه‌ست هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو. ئێستاش تاوانبار به‌نده به‌پێی مادده (٤٤٣) له‌یاسای سزادانی عێراقی.
10.دزی
تاوانبار (ك.ف.ا)، ته‌مه‌ن (٢٢) ساڵ، پیشه قوتابی
تاوانبار (ك.ق.ح)، ته‌مه‌ن (٢٨) ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار (س.ق.ح)، ته‌مه‌ن (٣٣) ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار (ر.ی.خ)، ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م تاوانبارانه هه‌ڵسابوون به دزینی (٤ مۆبایل – ایپاد – لاپ‌تۆپ – زێڕو زیو) له ماڵێك له گه‌ڕه‌كی (٣٢ی پارك) به‌ڵام دوای زانینی كارمه‌ندانی نه‌هێشتنی تاوان له‌كاتی ئه‌نجامدانی دزیه‌كه له ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كدا به هێزی چه‌ك توانرا ڕاده‌ستی یاسا بكرێن. ئێستاش تاوانباران به‌ندن به‌پێی مادده (٤٤٣) له یاسای سزادانی عێراقی.
PM:01:52:01/09/2016