ناکۆکیەکانی یەکێتی گەیشتۆتە ئاستێک هەردوو باڵ ناتوانن لەیەک حیزبدا کاربکەن " باڵکی کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ناوەندێکی بڕیار رادەگەیەنن"

ناکۆکییەکانی نێو سەرکردایەتی یەکێتی گەیشتۆتە ئاستێک باڵی هەردوو جێگری سکرتێر لەگەڵ باڵی هێرۆ ئیبراهیم ناتوانن پێکەوە کاربکەن و لەکەناری لێکترازاندان. بەم نزیکانە بەیاننامەیەک دەردەکەن.

دوای کێشەکانی پارێزگاری سلێمانی و دانانی سەرۆکی ئەنجومەن لە لایەن باڵی ‌هێرۆ ئیبراهیمەوە، کێشەکانی نێو سەرکردایەتی یەکێتی لەکەناری تەقینەوەیە و بەپێی زانیاریەکانی سپی ئەو ناکۆکیانە گەیشتۆتە ئاستێک کە بەرەو دوو رێکخراوی جیاوازو مینبەر لەناو یەکێتیدا دەچێت.

رۆژی سێ شەممەی رابردووش نوێنەرانی باڵی کۆسرەت رەسوڵ وبەرهەم ساڵح کە پێکهاتبوون لە شێخ جەعفەرو مەحمود سەنگاوی و شالآو کۆسرەت و جەلالی ناوخۆ و چەند بەرپرسێکی تری ئەو باڵە جگە لەوەی رەخنەیان لە نەوشیران مستەفا گرتووە لەسەر ئەوەی کە نەدەبوایە کێشەکانی پارێزگا بەو ئاراستەیە بڕۆشتایەوە گۆڕان قبووڵبکردایە، لەو کۆبوونەوەیەدا بە راشکاوی باڵی کۆسرەت رەسوڵ رایانگەیاندووە کە ئەوان مبەرێک لەناو یەکێتیدا رادەگەیەنن و چیتر بە شێوازە کار ناکەن.

سپی زانیوویەتی یە لەماوەیەکی کورتدا باڵی کۆسرەت رەسوڵ مینبەرەکەیان رادەگەیەنن و بەیاننامەک لەو بارەیەوە دەردەکەن.


PM:09:49:01/09/2016