بەدەم کێشەکانی یەکێتیەوە
وەفدێکی ئێران سەردانی هەرێم دەکات

وا بڕیارە وەفدێکی باڵای ئێران سەردانی سلێمانی بکات و، لەسەر ناکۆکیەکانی ناو یەکێتی لەگەڵ هەردوو باڵ و لایەنەکانی تر کۆبێتەوە.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند" وەفدێکی باڵای ئێران لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو باڵی ناکۆکی یەکێتی و گۆڕان و لایەنەکانی تر کۆدەبنەوە".

ئەمە وەفدە لە کاتێکدا سەردانی سلێمانی دەکات، شەوی رابردوو ٩/١ قونسڵی ئێران لە سلێمانی بەردەوام بوو لە دیدارو کۆبوونەوەو سەردانەکانی لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو باڵەکە.

لەدوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانییەوە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەموو شێوەیەک هاوکاری یەکێتی کردووە تا قەیرانەکانی ناوخۆی چارەسەر بکات و چەندان جار وەفدی باڵایان سەردانی هەرێمیان کردووە، هاوکات چەندجارێک پێکەوەو بەجیاش داوەتنامەیان ئاراستەی ئەو بەرپرسانە کردووەو لە تاران لەگەڵیان کۆبوونەتەوە. 
 
 



AM:11:58:02/09/2016