مەلا بەختیار و قادر عەزیز دەوری ناوبژیوان دەبینن
بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی مەلا بەختیارو قادر عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەوری ناوبژیوان دەبینن و بەشداری کۆبوونەوەی هیچ لایەنێکیان دوو باڵە ناکۆکەکە ناکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند" مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و قادر عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە دەوری ناوبژیوان دەبینن".
بەپێی ئەو زانیاریانە، ئەو دوو بەرپرسەی یەکێتی لە دیدارو کۆبوونەوەی بەردەوامدان لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو باڵ و دەیانەوێت ناکۆکییەکان لەوەزیاتر پەرەنەسێنێت و هەرچۆن بێت سنورێک بۆ ئەو کێشانە دابنێن.
شەوی رابردوو هەردوو جێگری سکرتێری گشتی، کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح و ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لە بەیاننامەیەکدا ناوەندی بڕیاری یەکێتیان راگەیاند.
PM:01:55:02/09/2016