مەسعود حەیدەر روونكردنەوە دەدات
هاوسەرە پێشوەكەی لەنامەیەكدا داوای مافەكانی دەكات

مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لەسەر هاوسەرگیرییە نوێكەی روونكردنەوەی بۆ سپی دەنێرێت، هاوكات هاوسەرە پێشووەكەی لەسەر ئەو "ناحەقی"ییەی بەرامبەری كراوە نامەیەك بۆ بەرپرسانی گۆڕان دەنێرێت.

لەنامەیەكی ئەلكترۆنی دا كە ئاراستەی سپی كردوە، مەسعود حەیدەر دەڵێت "من لێدوانم بۆ ئیوه نەداوه لەسەر ژیانی خوم و هاوسەرگیریم.. لیدوانم بو هیج دەزگایەك نەداوە.. بە ناوی منەوە لیدوانیكتان بلاوكردوتەوە.. بئ زەحمەت بیسرنەوە.. جونكە بەهیج شیوەیەك قسەی من نییه.. سوباس بۆ هاوكاریتان".

لەكاتێكدا پاش نیوەرۆی 4/9 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی کە پەیامنێری سپی پەیوەندی پێوەکرد، ئەو وتی "پێكهێنانی ژیانی هاوسەریی من راست نیە"‌و هەر ئەوەندە كۆتایی پێهێنا. زیاتر بخوێنەرەوە

هاوكات هەروەز جەمیل، هاوسەری پێشووی پەرلەمانتار مەسعود حەیدەر كە خاوەنی دوو كچی 11 و 14 ساڵە، نامەیەك ئاراستەی بەرپرسانی گۆڕان دەكات‌و داوا لەبەرپرسانی گۆڕان دەكات مافەكانی بۆ بگەڕێنەوە‌و پاش ئەوە بێ ئومێد دەبێت لەوان پەنا بەر دادگا دەبات.
لەو نامەیەدا كە وێنەیەكی دەست سپی كەوتووە هاتووە " کێشەی من چەشنی کێشەی هەموو ژنێکی غدرلێکراوە بەڵام ئەوەی من لەوان جیادەکاتەوە جۆری غدرەکە کە لەگەڵ مرۆڤێکی دەولەتمەدارە وسوێندی یاسایی خواردوە کە مرۆڤێکی صالح ودلسۆز بێت بۆنیشتیمان وهاونیشتیمانەکەی بێت، کەچی هەر بووە خاوەن پۆستەکە، یەکەم غدر و بەمن مندالەکانەوە دەستی پێکرد ئەم مرۆڤە ناوی 'مسعود حیدر رۆستەمە' پەرلەمانتاری عیراقە لەسەر لیستی گۆران، وەك باوە لای خۆمان بە سایەیی واسگەو خزم وکەس وکار وهاوری وبەبکارهێنانی نفوز وناوی من وباوکی شەهیدم ، خۆی گەیاندە ئەم پۆستە نەك بە کفائەتی خۆی بێت".

هەرەوەز كە كچی شەهدی جەمیل رەنجبەرە هەروەها دەنوسێت "کاتیک ژیانی هاوسەرگەریم پیك هێنا من خاوەن ئیقامەی هۆڵندی بووم، بە پشتگیری مادی ومعنوی من گیشتە هۆلندا، ئەوکاتیش من خوێندکاری کۆلێژ بووم ناچار بووم خوێند جێبیلم تا ئیقامەی بۆ مسۆگەر بکەم، ئیقامە وجنسیەشم پێ بەخشی، هەتا هانی خوێندنیشم دا، کردمە خاوەن دپلۆمای بکلۆریس داوی قوربانی دانێکی زۆر".

لەبەشێكی نامەكەدا هاوسەری پێشووی پەرلەمانتارەكەی گۆڕان بە ئاماژە بە دواكارییەكی هاوسەرەكەی بۆ باشتربوونی ژیانیان داوای لێدەكات ئەو موڵكەی هەیەتی رهەنی بكات تا هاوسەرەكەی خانویەكیان لە هۆڵەندا بۆ بكڕێت‌و دەنوسێت "رەهنەکە کراو هەرکە پارەکەی وەرگرت، پولێکی جوانی پێوە ناین نە خانومان بێنی نەچیتر گوێمان لەدەنگی بۆوە. ماویەك پێش ئێستا بەسەردان هات بۆ هۆڵندا گوتی: من و تۆ هێچ کۆمان ناکاتە وە تەنها وەرقەیکی زاوج نەبێ ئێستاش من ژنم هێناوە دەمەوێت گلاقت بدەم، بەڵام دەبێ لە مافەکانت خۆش بێت دەنا چاوت بەو مولکە رەهنکراوە ناکەوێت، ناوە ناوەش تهیدم دەکات وگوشاریكی زۆرم لێ دەکات لە مافەکانم خۆش بم وەك نەفەقەی منداڵ وموئەخرم هەتا موڵکەکەشم".

هەروەز لەكۆتایی نامەكەیدا دەنوسێت: پاش ئەوەی لە بەرپرسانی گۆڕان نائۆمێد بووە كەهیچ رێوشوێنێك ناگرنە بەر ‌و مافەكانی بۆ وەرناگرن، بۆیە ئەویش بڕیاریداوە بچیتە بەردەم دادگا "بۆ وەرگرتنەوەی مافەكانی خۆم".

لەلایەكی ترەوە مەسعود حەیدەر لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی هاوسەرگیرییە نوێكەی كە لەسایتی ئاوێنە بڵاوكراوەتەوە دەڵێت: "لەبەر بونی كیشەی خێزانی بۆ ماوەی زیاتر لە چوار ساڵه به‌ فه‌رمی له‌ خێزانی پیشوم جیابومه‌ته‌وه‌و له‌به‌ر خێزان و منداڵه‌كانم و په‌یوه‌ستی بابه‌ته‌كه‌ به‌ ژیانی تایبه‌تی خۆمه‌وه‌ نه‌مویستووه‌ ئه‌مه‌ بڵاو بكه‌مه‌وه‌ و جیابونه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه‌و یاسا و شه‌رعی خودا دایناوه".

هەروەها دەڵێت "ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوبونه‌ته‌وه‌ وێنه‌ی خۆم و هاوسه‌ره‌ نوێكه‌مه‌ كه‌ به‌پێی یاسا و ڕێساكانی ئاسمان و زه‌وی ژیانی هاوسه‌رگیریم پێكهێناوه‌و خێزانم كورده‌و خه‌ڵكی ڕۆژئاوایه".



PM:04:58:06/09/2016