هونەرمەندێکی زۆر بە ناوبانگ توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو

هونەرمەندەی بەناوبانگی تورک، "كیفانیش تاتلیتوگ" ئەمڕۆ تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە و بە گوێرەی زانیارییەکانیش زیانی گیانی نەبووە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە "كیفانیش تاتلیتوگ" کە بە موهەنەد ناسراوە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا ئەمڕۆ توشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە، بەڵام میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەنها ئۆتۆمبێلەکەی زیانی پێگەیشتووە و خۆی بریندار نەبووە.


موهەنەد لەساڵى 1983 له‌ دایكبووه‌، لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ یەکەمجار بەشداری کاری درامای کردووە وەک ئەکتەر و لە ئێستادا یەکێکە لە دیارترین و بەناوبانگترین هونەرمەندەکانی تورکیا و ئەمساڵ دوای دەساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی هاوسەرگیری کرد.



PM:09:26:06/09/2016