هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد چی بە عەبادی وتووە؟

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ڕۆژی ١٩/٨/٢٠١٦ نامەیەکی ئاڕاستەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە سەبارەت بە ھەناردەکردنی رۆژانەی ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک.

 

لەو نامەیەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەددا کە بەعەرەبی نوسراوە و وێنەیەکی بۆ سپی میدیا نێردراوە هاتووە "بڕیارەکەی حکومەتی ئیتیحادی سەبارەت بەوەی رۆژانە ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی کەرکوک لەڕێی بۆرییە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ھەناردە بکرێت، بریارێکی ستەمکارانەیە بەرامبەر بەخەڵکی کەرکوک، چونکە داھاتی نەوتی ھەناردەکراوی پارێزگاکە بەشێوەیەکی شەفافانەو دادوەرانە لە ھەرێمی کوردستان خەرج ناکرێت و بەو ھۆیەشەوە پارێزگای کەرکوک بێبەش کراوە لە شایستە داراییەکانی پترۆ دۆلار، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر گوزەرانی ھاووڵاتیان لەو پارێزگایە دروست کردووە

هەر لەو نامەیەدا هاتووە ""بڕیارەکەی حکومەت بۆ دەستکردنەوە بەھەناردەکردنی نەوت بەڕاوێژو ڕێککەوتن لەگەڵ "ی.ن.ک” نەکراوە، کە پێگەیەکی گەورەی لە کەرکوکدا ھەیەو خاوەنی قسەی یەکلاکەرەوەشە لە ئیدارەی کەرکوک و ئەنجومەنی پارێزگاکەدا”.



PM:06:37:07/09/2016